ئاڤا نیوز
شاندێکی دامەزراوەی "یەتەبە" لە هەولێرن، ماوەی 10 ڕۆژ داواکاری بۆ خوێندن لەو پرۆگرامە کراوەتەوە و تەنیا شەش ڕۆژ ماوە بۆ ئەو دەرفەتە، چاوەڕێ دەکرێت دەیان قوتابی لە هەرێمی کوردستان سوود لەو پرۆگرامە ببینن.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2012ـەوە دامەزراوەی "یەتەبە" وەک بەشێک لە پرۆگرامێکی فەرمی تورکیا دەرفەتی خوێندنی خۆڕایی (سکۆڵەرشیپ) بۆ داواخوازانی 170 وڵات بەڕێژەی دیاریکراو دابین دەکات. بەمەش تێچووی هەموو خوێندنەکە بە هاتووچۆ و ماوەی مانەوە، لە ئەستۆی ئەو دامەزراوەیە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د.مستەفا مەلا حەسەن پێشکەشکاری ئاڤا گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ موراد کازانجی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی یەتەبە کردووە. کازانجێ دەڵێت: هەر قوتابییەک ڕەزامەندی زانکۆیەکی لە تورکیا بەدەستهێنابێت "یەتەبە" تێچووی خوێندنەکەی لە ئەستۆ دەگرێت. ئەو قوتابیانەشی لەڕێگەی پرۆگرامەکەی ئێمە خوێندن تەواو دەکەن دەتوانن دواتر لە پرۆگرامی "ئیراسمۆس" لە ئەوروپا درێژە بە خوێندن بدەن.
بە وتەی موراد کازانجێ، دامەزراوەکە جگە لە ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا، دەرفەت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیش دەڕەخسێنێت. لە ساڵی 2024 ژمارەی ئەو داواکارییانەی بۆ خوێندن پێشکەش کرابوون، گەیشتە 121 هەزار و 766 داواکاری. لەو ژمارەیە تەنیا توانرا چوار تا پێنج هەزار قوتابی وەربگیرێت. ساڵانە لە عێراق 160 قوتابی سوود لەو پرۆگرامە دەبینن.
مەرجە سەرەکییەکان: ئەوانەی دەیانەوێت لە زانکۆکانی تورکیا بەکالۆریۆس بخوێنن دەبێ کۆ نمرەیان 70% بێت، ئەوانەشی دەیانەوێت ماستەر و دکتۆرا بخوێنن دەبێ کۆ نمرەیان 75% بێت. بۆ خوێندن لە پزیشکی ددان و دەرمانسازی دەبێت کۆ نمرەیان لە 90% بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆگرامەکە لە ڕۆژی 2025-02-10 کارا کراوە، ڕۆژی 2025-02-20 دوا وادەبێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندنی سکۆڵەرشیپ لە تورکیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە