
یەکێک لە پاڵەوگە نایاساییەکانی سنووری هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ باس لە قۆناغەكانی ڕێكخستنەوەی پاڵاوگەكان دەكات و دەڵێت، ئەو پاڵاوگە لاوەكییانەی لەنێو پاڵاوگە گەورەكان دروست كرابوون، سەرجەمیان لابراون كە ببوونە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵی زۆر و بۆنی ناخۆش.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا کێشەی پیسبوونی هەوای شاری هەولێر بووە جێگەی مشتومڕ، تەنانەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە چوار بڕیار لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەرچوو کە یەكێك لە بڕیارەكان ئەوەیە؛ هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، دەبێت بە زووترین كات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر و دابخرێت.
لێدوانی فەرمی: مەسعود نووری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە پاڵاوگەكان بۆ قازانجی زیاتر، لەنێو پاڵاوگەكان، پاڵاوگەی لاوەكییان دروست كردبوو كە پێیان دەگوترێت "پاڵاوتنی دوو" ئەمەش نایاساییە و كاریگەری زۆر خراپی بۆ ژینگە دەبێت.
- سەرجەم ئەو شوێنانەی بوونەتە هۆی دووكەڵی زۆر و بۆنی پیس داخراون.
- دەبێت سەرجەم پاڵاوگەکان خۆیان ڕێکبخەنەوە و دووكەڵ و بۆنیان نەمێنێت.
- هیچ پاڵاوگەیەک نەماوە پاڵاوگەی لاوەكیی لەنێو بێت و پاڵاوتنی دوو بكات.
- دەبێت سەرجەم پاڵاوگەکان بورجیان هەبێت و ئاگرەكەی هەڵگیرسێنن تا كەمترین دووكەڵیان هەبێت.
- دەبێت هەموو پاڵاوگەكان حەوزیان هەبێت، بۆ ئەوەی پاشماوەكانیان نەیخەنە نێو ئاوی جۆگە و تێكەڵی زەویی كشتوكاڵیی نەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەماوەیەكی كەمدا 59 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون و 28 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیر كراون و ئێستا لە زیندانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک