
ساتی هەڵاتنی ئەو سەرباز و ئەفسەرە سووریانەی ڕژێمی ئەسەد بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی چارەنووسی نزیکەی 100 بەرپرس و ئەفسەری ڕژێمی بەشار ئەسەد کە پێشتر پەنایان بۆ عێراق بردووە ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە حەوت و هەشتی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی بوکەمالەوە 2493 سەرباز و ئەفسەر و بەرپرسی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریاوە هاتنە نێو خاکی عێراق، دواتر لە 19-12-2024 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گەڕانەوەی هەزار و 905 ئەفسەر و کارمەندی سووریای ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕاپۆرتەکە دەریدەخات، ئەو ئەفسەرانەی ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە ئەنبارەوە گواسترانەوە بۆ بەغدا، بەشێکیان بەرەو ڕووسیا و بیلاڕووس و دەوڵەتێکی کەنداو بەڕێکەوتن و لەو وڵاتانە جێگیربوون، بەشێکی دیکەیان بەسەر کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە بەغدا و کەمپی ئەشرەف لە پارێزگای دیاله دابەشکران.
لێدوانی فەرمی: عومەر سەتار، شارەزا لە بواری سیاسی ڕایگەیاند: ئەو ئەفسەر و کارمەندە سوورییانەی ماونەتەوە لە عێراق، پەیوەندییان بە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنەوە کردووە کە ئێران دوای ڕووخانی ئەسەد دایمەزراندووە بەمەبەستی چالاککردنی شانە نوستووەکانی دژی ئیدارەی نوێی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات