
ئاڤا نیوز
بارەگای بارزانی لەبارەی لێدوانێکی ئەیاد عەللاوی، سیاسەتمەداری عێراق گوایە لقی حیزبی بەعس لە هەرێمی کوردستان کراوەتەوە هاتە دەنگ و ڕەتیکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، ئەیاد عەللاوی، سیاسەتمەداری عێراق لەگەڵ چەندین کەسایەتی دیکە دامەزراندنی کۆمەڵەی مەدەنیی نیشتمانیی عێراقی ڕاگەیاند، لە گوتارێکی دا بەو بۆنەیەوە بانگەشەی ئەوەی کرد گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان، لقێکی بۆ حیزبی بەعس لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، بی ئەوەی هیچ وردەکارییەک یان بەڵگەیەک ئاشکرا بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "ئەوەی ئەیاد عەلاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حیزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە، دوورە لە ڕاستی و لەهەمانکاتیشدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن کە بۆ ئەم قسانەی کردووە کە ڕاست نین".
هاوکات بارەگای بارزانی جەختیشی کردەوە، دەرگەی کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێدا بژیێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک