
ئاڤا نیوز
شاندی دەم پارتی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە بارەگای بارزانی و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پەیامی ئۆجەلان بگەیێنن بە سەرۆک بارزانی و تاوتوێی پرۆسەی ئاشتی بکەن لە تورکیا.
وێنە گەورەکە: پرسی ئاشتەوایی کورد و تورک، خستنەگەڕی پرۆسەی چارەسەر دوای سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی و گەیاندنی نامە شاراوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بە لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، ئێستا دوو ڕۆژە لە هەرێمی کوردستانن و پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی پەیامی ئاشتی وەردەگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندی دەم پارتی بۆچوونەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پرسی ئاشتی بە گرنگ و پێویست دەزانن، دواتر پەیامەکەی بۆ ئۆجەلان دەبەنەوە.
ئەمەش بزانە: ئەو شاندە ڕۆژی دووشەمە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. ڕۆژی سێشەممەش سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی کۆبوونەوەیان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک