ئاوات شێخ جەناب: زۆربەی کێشەکانی بەردەم مووچەکانی ئەمساڵ چارەسەر کراون

شەیری بکە لە:
ئاوات شێخ جەناب: زۆربەی کێشەکانی بەردەم مووچەکانی ئەمساڵ چارەسەر کراون

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و فرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر

ئاڤا نیوز

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت: زۆربەی کێشەکانی مووچەی ساڵی 2025 چارەسەر کراون، ئەمەش وا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان بکات و شایستەیان بۆ دابین بکات.

وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ساڵە بە هۆی بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، فەرمانبەران مووچەکانیان دوادەکەوێت. ئەمساڵ لە مانگی یەکەوە ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە و بڕیارە مووچەی هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ بێ کێشە ڕەوانە بکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە،  ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی پێشوازی کردووە لە فرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر. ئاوات شێخ جەناب وتویەتی، "لەسەر بنەمای ئەو ڕێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بووە و ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت کار لەسەر سەرپێخستنەوەی پڕۆژەکان بکات و شایستەی داراییان بۆ دابین بکات".

لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر خۆشحاڵ بووە بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ. هاوکات داواشی کردووە، شایستەی کۆمپانیا ئێرانییەکان خەرج بکرێت، ئەو کۆمپانیایانەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری جیاواز کاریان کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ