
کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری ئەمریکا و رووسیا لە ڕیازی سعودیە
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی نێوان مارکۆ ڕۆبیو و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا، سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا، لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ڕووبەڕووی بەرپرسانی ئەمریکا و ڕووسیایە لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا لە شوباتی 2022ـەوە دەستیپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە چوار کاتژمێری خایاند و هەردوولا گەشبینیی خۆیان سەبارەت بە دەستپێکی پڕۆسەکانی دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا نیشان دا.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، چارەسەرێکی "دادپەروەرانە" و "هەمیشەیی" بۆ شەڕی ئۆکراینا لە بەرژەوەندیی هەموولایەکدا دەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆکانی ڕیاز، ئەمریکا باشتر لە هەڵوێستی ڕووسیا تێدەگات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هاوکات، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕەخنەی لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە گرت بەوەی بە بێ بەشداری لایەنی ئۆکراینی کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بابەتی کۆبوونەوەکە پەیوستە بووە بە شەڕی ئۆکراینا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات