
دیمەنی مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
بەم زووانە نزیکەی دوو هەزار فۆرمی وەرگرتنی زەوی کە لای فەرمانبەرانی سنووری خورماڵ و هەورامانە، دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
وێنەگەورەکە: لە قەزای خورماڵ و دەڤەری هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هێشتا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێنەکردووە، بەڵام بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی پارێزگای هەڵەبجە وادەی دابەشکردنە ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: خێڵان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە کاتی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاتژمێر 9ـی ئاڤا گوتی:
- لەبەر ئەوەی لە سنووری بیارە و سیروان زەوی تەرخانکراو ئامادەیە، لە شەش مانگی داهاتوو لەو هەردوو ناحیەیە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستپێدەکات.
- هۆکاری سەرەکی دابەشنەکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری هەوران دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار، نەگۆڕینی ڕەگەزی زەوی، دووەمیش هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە کێشەی بۆ پرۆسەکە دروستکردبوو، بەڵام ئێستا هەردوو کێشەکە چارەسەرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خورماڵ و ناوچەی بەمۆو و هەندێک شوێنی دیکەی ئەو سنوورە، دیزاینی ئەو زەوییانە دەگۆڕدرێن و سەرلەنوێ دیزایین دەکرێنەوە، دوای ئەوە، فۆرمی وەرگرتنی زەوی ڕادەستی شارەوانییەکان دەکرێتەوەو دەست بەدابەشکردن و تاپۆکردنیان دەکرێت.
ئەمەش بزانە: 172 فەرمانبەری شارەوانی تەوێڵە ڕووبەڕووی کێشەی وەرگرتنی زەوی بوونەتەوەم ئەمەش وایکردووە فەرمانبەرانی تەوێڵە ناچاربن ڕوو لە قەزای خورماڵ بکەن بۆ وەرگرتنی زەوی، بەگشتی، نزیکەی 200 کەس لە هەرسێ شارەوانی (تەوێڵە، بیارە و خورماڵ) چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین.
باکگراوند: قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران تەواو بوو کە زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی دابەشکران و لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی 275 هەزار پارچە زەوی دیکە کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی بۆ دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت