
خواردنەوەی کحولی. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە، 59 کەس گیان لەدەست دەدەن و 28 گومانلێکراو لەسەر ئەم بابەتە و بە تۆمەتی قاچاخچێتی ماددە کحولییە ساختەکان دەستگیر کراون.
چیرۆکی سەرەکی: بە هۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە، دەیان کەس لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ژەهراویبوون و بە هۆیەوە 59 کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکێش لەژێر چاودێری چڕدان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند بەهۆی گەڕان بەداوی تۆمەتبارانی ئەم کەیسە 28 گومانلێکراو دەستگیر کراون و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستگیرکراوەکانیش هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕەخنەگرانی حکومەتی تورکیا پێیان وایە ڕێژەی بەرزی باج لەسەر خواردنەوە کحولییەکان، یەکێکە له هۆکاره سەرەکییەکانی ئەوەی هاووڵاتییان ڕوو لە کڕینی خواردنەوەی کحولی ساختە بکەن.
باکگراوند: ساڵانە دەیان کەس لە تورکیا بەهۆی بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی ساختە و ناستانداردەکانەوە، گیانلەدەست دەدەن یەکێک لە بەرزترین ئامارەکان لەم بابەتەدا دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی 2021 کە 88 کەس لە سەرتاسەری تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان