وەزیری سامانە سرووشتییەکان: ئەگەر هەیە تا کۆتایی مانگی 3 هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە
- بزنس
- 19 شوبات

کرێکارێک کە لە کێڵگەیەکی دەرهێنانی نەوت کار دەکات
ئاڤا نیوز
شاندێکی تورکیا لە سێ ڕۆژدا دوو کۆبوونەوەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە. وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش بە وەکالەت دەڵێت، ئەگەر هەیە تا کۆتایی مانگی 3ـی ئەمساڵ هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17ی ئەم مانگە شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە پێكهاتبوون لە بریكاری وەزارەتەكە و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ و چەند بەرپرسێكی دیكە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە شاری هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە. هاوکات دوو ڕۆژە بهريس ئهكينجى، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا شاندێكی یاوەری بە سەردانێك لە هەرێمی كوردستانن و دوێنێ لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی كۆبوونەوە و یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكان هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بوو.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆش شاندە توركییە سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە بۆ تاووتوێكردنی هەمان پرس.
لێدوانەکان: كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەگەر هەیە تا کۆتایی مانگی 3ـی داهاتوو، هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێبکاتەوە و تەنیا پێویستی بە ڕەزامەندیی تورکیا هەیە.
-ئالب ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕایگەیاند: عێراق هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیا نەکردووە.
- لەسەر هەمان پرس، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا، نەوتی هەرێـمی کوردستان بۆ دەرەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە، لەمەودوا بەغدا ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر و بەغدا لەسەر پرسەكە بەتەواوی گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و ئێستا بابەتەكە تەنیا لەسەر ئەوە وەستاوە كە عێراق بە فەرمی توركیا لە بابەتەكە ئاگادار بكاتەوە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا