دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە لە لایەن وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەڕێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەكییەكان بە هێڵە سەرەكییەكانی پڕۆژەی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر دانرا.
چیرۆكی سەرەكی: پڕۆژەكە بریتییە لە تێكەڵكردنی بۆریی سەرەكیی پڕۆژەی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بە بۆرییە لاوەكییەكانی گەڕەكەكانی شار بۆ ئەوەی لە هیچ گەڕەك و شوێنێكی شاری هەولێر گرفتی كەمئاوی نەمێنێت، بەپێی گوتەی سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە تاوەكو ناوەڕاستی ئەمساڵ ئاوی پرۆژەكە بە نیوەی گەڕەكەكانی شاری هەولێر دەگات و گرفتی كەمئاوییان نامێنێت و تاوەكو كۆتایی ئەمساڵیش پرۆژەكە كۆتایی دێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەكییەكان بە هێڵە سەرەكییەكانی پڕۆژەی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر ماوەی یەك ساڵ دەخایێنێت و تێچووی پڕۆژەكەش 25 ملیار دینارە و لەلایەن كۆمپانیای كەی وەن جێبەجێ دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیە دادەنێین بۆ ئەوەی ئەو ئاوەی كە دەگەیێنرێتە شاری هەولێر، بگاتە ماڵان.
لەلایەكی دیكەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئەگەر ئیرادە و دیدگەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی نەبووایە لەو دۆخەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە لەڕووی ئابوورییەوە، نەدەتواندرا ئەو بڕیارە گرنگە بدرێت ئەویش هەنگاونانە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی دانیشتووانی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک