
خوێن بەخشین. وێنە - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان مەڵبەندی گشتیی هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 2025-02-23، کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین ڕابگەیێنێت و بۆ ئەم هەڵمەتە زیاتر لە 100 خوێنبەخشیان ئامادە کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولقەهار عەلی، سکرتێری کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەڵمەتەکەیان بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانە و خوێنەکەش دەبەخشنە نەخۆشانی تالاسیما و تووشبووانی شێرپەنجەی خوێن، گوتیشی لەبەرئەوەی ئەندامانیان لە مانگی ڕەمەزاندا کەمتر دەتوانن خوێن ببەخشن بۆیە ئەم هەڵمەتەیان لەو کاتەدا ڕاگەیاندووە.
کاریگەرییە ئەرێنییەکان: لە ساڵانی ڕابردوودا لە بوتڵێک خوێن تەنیا یەک کەس سوودمەند دەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکیەوە پێکهاتەکانی خوێن لەیەک جیا دەکرێنەوە، بەمەش لە هەر بوتڵە خوێنێک سێ بۆ چوار کەس سوودمەند دەبن.
باکگراوند: کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان زیاتر لە 20 ساڵە دامەزراوە و نزیکەی 11 هەزار ئەندامی لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و بێ بەرامبەر خوێن دەبەخشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار