
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی دوو بێ کێشە ئامادەکراوە و بەزووترین کات بۆ بەغدا دەنێردرێت، سبەی یەکشەممە بڕیار دەدرێت ئەم هەفتەیە هیچ شاندێک بۆ مووچە بچێتە بەغدا یان نا.
چیرۆکی سەرەکی: ناردنی لیستی مووچە دوایین ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دوو، خۆی سێ ئەرکی لەسەرشانە، ناردنی 50%ـی داهاتی باج و گومرگەکان، ئامادەکردنی میزان موراجەعە کە داهات و خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکان دەگرێتەوە لەگەڵ ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە بێ کەموکوڕی.
زانیاریی تایبەت: سبەی دانیشتنێک لە وەزارەتی دارایی دەکرێت لەسەر ناردنی لیستی مووچە، گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت لیستەکە ڕاستەوخۆ بنێرن یان پێویست دەکات شاند بنێرن، بۆیە سبەی لیستەکە نانێردرێت.
بەپێی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرسێ ئەرکەکەی خۆی جێبەجێ کردوون و هیچی لەسەر نەماوە بۆ مانگی دوو، لەبارەی ناردنی پارەش بۆ مووچە کە بڕەکەی هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە نێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینار دەبێت، ناردنی دەکەوێتە سەر تەیف سامی، ئەگەر هیچ بیانووێک نەگرێت، دەست بە خەرجکردنی مووچە بکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی لیستی مووچی مانگی دووی فەرمانبەران تەواو بووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستەکە بە سیستمی پەیرۆڵ ڕەوانەی بەغدا بکرێت. هاوکات سەرجەم کێشەکان بەتایبەتی کێشەی خانەنشینانی سەربازی لە لیستی مووچە چارەسەر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتەکان: تا یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی سێ بنێرن
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بانكەكان لەڕۆژانی پشوودا مووچە دابەش دەكەن
- بژاردە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر بڕیارێکی تەیف سامی سێ داواکاری هەیە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتەوە لەبارەی مینحە 100 هەزارییەکە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا دەنێردرێت