
عومەر فەقێ، چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر سكاڵای ژمارەیەك ڕێكخراوی بواری جینۆساید، لەلایەن دادگای كەلارەوە بڕیاری دەستگیركردنی عومەر فەقێ، چالاكوان درا، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستبەسەر کرا.
چیرۆكی سەرەكی: عومەر مەحموود فەقێ كە وەك چالاكوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناسراوە لە دیدارێكی میدیاییدا نزای بۆ سەدام حوسێن، سەرۆكی پێشووتری عێراق كرد، ئەمە كاردانەوەی توندی خەڵك بە گشتی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بەتایبەت لێكەوتەوە و لە هەولێر و گەرمیان سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای سکاڵای هاوڵاتییان بە تایبەت کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، عومەر فەقێ لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستبەسەر کرا.
زانیاری بە دەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا، عومەر فەقێ ئازاد ناکرێت تاوەکو دادگا بڕیاری لەسەر نەدا، لە زیندان دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە