
قوباد تاڵەبانی. جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی لەماوەی 24 كاتژمێردا دوو لێدوانی دژ بەیەك لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆران دەدات، لەنوێترین لێدوانیشی داوا دەكات، چیتر باسی بابەتی تەوتین نەكرێت و دەڵێت: "مێشكی میللەتتان تێكداوە و گرنگ ئەوەیە مووچە دابەش بكرێت."
وێنە گەورەكە: دوای چەندین كۆبوونەوەی تیمی دانووستانكاری پارتی و یەكێتی وەك براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی تیمی دانووستانكاری یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و مووچەی فەرمانبەران و چەند پرسێكی دیكە، وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی لەم كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە ڕایگەیاند:
٠ كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم زۆر باش بووە و چەند هەنگاوێكی باش چووەتە پێشەوە.
٠ ئەو خاڵانەی لەگەڵ پارتی لەسەری كۆكین بەراورد بە خاڵە ناكۆكەكان زیاترە و هیوادەخوازین بگەینە ئاستێك كە هیچ خاڵێكی ناكۆك لەنێوانمان نەمێنێت بۆ بەڕێوەبەردنی كابینەی داهاتوو بەهاوبەشی.
چی ڕوویدا: لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێك لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تاڵەبانی وتی: "توخوا واز لە مەوزوعی تەوتین بهێنن، توخوا و تو سەری من، واز لەو مەوزوعە بێنن، وەڵا مێشكی ئەو میللەتەتان تێكدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ڕۆژە سێ سەفیرم لابوو، هەموو حەپەسابوون ئەیانوت ئەرێ ئەمە چییە توخوا ئەمە مەوزوعە ئەم میللەتەی ئێوە وا مەشغوڵ بوون پێی، كاكە موهیم ئەوەیە معاشەكە بێت و بە بانكی بكرێت، دووربكەوینەوە لە زەرف و تەوزیعكردن بە گوێنی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لێدوانەی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، دوێنێ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئیشەڵا کێشە بۆ دابەشکردنى مووچە دروست نابێت و بەردەوامین لەسەر ئەوەى پرۆسەى تەوتین هەبێت لە پێدانى مووچە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا