لە هەولێر کەسێک بەناوی ڕاوێژکاری بەرپرسێکەوە پارەی زۆر لە خێزانێک وەردەگرێت
- ڕاپۆرت
- 24 شوبات
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر بەناوی بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان فێڵ لە خەڵک دەکات و بەناوی هاوکاری و دامەزراندن پارەی زۆر لە خانەوادەیەکی هەژار وەردەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڕەکی 94ـی باداوای هەولێر، هاووڵاتییەک خۆی کردووە بە ڕاوێژکاری بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان و داوای لە خەڵک کردووە، ماڵە هەژارەکانی پیشان بدەن تاوەکو هاوکارییان بکات، خەڵکیش بە خانەوادەیەکی ئاشنا دەکەن کە پیاوی ماڵەکە لە ژیاندا نەماوە و ماڵەکە هەژار و کەم دەرامەتن، ئەویش دوای ئەوەی خۆی بە ماڵەکە دەناسێنێت و دەڵێت من خزمی بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی هەرێمی کوردستانم و خەمی هیچتان نەبێت، هەردوو کوڕەکەت دادەمەزرێنم، یەکێکان وەک پاسەوان و ئەوی دیکەیان وەک شۆفێر.
دوای ماوەیەک چی ڕوو دەدات؟
دوای ماوەیەک ئەو هاووڵاتییە دەچێتە سەردانی ئەو خانەوادەیە و دەڵێت، ئەوە دوو شوێنم لە یەکێک لە فەرمانگەکان دۆزیوەتەوە و دوان لە منداڵەکانت دادەمەزرێنم، بەڵام پێی وتووە دامەزراندنی ئەو دوو کوڕەت، پێویستی بە پارەیە و سەرەتا دەبێ 24 ملیۆن دینار بدەن، دواییش شەش ملیۆن و 900 هەزار دیناری دیکە بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژنی ماڵەکە لە پێناو دامەزراندنی دوو کوڕەکەی ئەو بڕە پارەیە قەرز دەکات و دەیداتە ئەو کەسەی کە خۆی بە خزمی بەرپرسێک ناساندووە.
ئەمەش بزانە: دوای ماوەیەک دەچێتەوە لایان و پێیان دەڵێت، ئەو کۆڵانەی ئێوە زۆر تەسک و خراپە، دەبێت بچنە کۆڵانێکی باشتر و خانوویەکی باشتر و "هەر خۆم خانوویەکتان بۆ دەکڕم". هەر ئێستا پەیوەندی بە نووسینگەی خانووبەرە بکە و خانووەکەتان بفرۆشن.
دوای خانوو فرۆشتن چی ڕوو دەدات؟
ژنەکە دوای ئەوەی خانووەکە دەفرۆشێت کە نرخەکەی نزیکەی چوار دەفتەر دۆلار بوو، پارەکە دەخاتە دەستی ئەو پیاوە فێڵبازە.
دوای ئەوەی پارەی خانووەکە وەردەگرێت، بزانە چ فێڵێکی دیکە لەو ماڵە دەکات؟
پیاوە فێڵبازەکە بە ژنەکە دەڵێت، دادە چۆن دەبێت منداڵەکانت لە قوتابخانەی حکومی بخوێنن، دەبێت لە قوتابخانەی ناحکومی بخوێنن، پاشان کچێکی ئەو ماڵە دەخاتە خوێندنی ناحکومی، بەڵام دوای ماوەیەک نازانرێت بە چهۆکارێک پارەی کرێی خوێندنەکەی نەدراوە، دواتر کچەکە لە خوێندن دەردەکەن.
سەرەڕای ئەو هەموو فێڵە، پیاوەکە دەست لە فێڵەکانی هەڵناگرێت
دوای هەموو ئەو فێڵانە، پیاوەکە ئەمجارە بە ماڵەکە دەڵێت، کوڕەکەتان پاسەوانی منە و نابێ ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت، دەبێت وەنەوشەیەکی بۆ بكڕم، بۆیە ماتۆڕسکیلەکەشیان لێدەسەنێت.
دواجار بە ماڵەکە دەڵێت، ئەم ئایفۆن 9ـیەی بەدەستانەوەیە و کۆنە، بیهێنە خۆم ئایفۆنێکی 16ـی پرۆماکستان بۆ دەکڕم.
دوای ئەم هەموو فێڵە چی ڕوودەدات؟
دوای ئەوەی ئەو هەموو فێڵە دەکات، خۆی ون دەکات، ماڵە هەژارەکەش پەیوەندی پێوە دەکەن و داوای هەموو ئەو شتانەی لێدەکەن کە بەڵێنی پێدابوون، بەڵام وەڵامی ئەو بۆ ئەو ماڵەیە ئەوە بوو کە دەڵێت، "بڕۆن خوا بتانداتێ" دەشڵێت، بڕۆن لەلای خەڵکیش باسی بکەن و پۆلیس و ئاسایشیش ئاگادار بکەنەوە، "خۆتان دەزانن من کێم لە پشتە".
ژنەکەش ناترسێت و ئاسایشی لێ ئاگادار دەکاتەوە، ئاسایشیش لەماوەیەکی کەمدا ئەو پیاوە دەستگیر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
پێشانگەیەكی شێوەكاریی بۆ وێنەكانی بارزانی نەمر دەكرێتەوە
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
بۆ شازدەی سێ و بۆ خەردەل و بۆ سیر و سێو!
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا عەبدی و شەرعی کۆکردەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش