فایلی خەڵک؛ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی شەقڵاوە لەڕێگەی ئاڤاوە داواکارییان هەیە
- کوردستان
- 25 شوبات
ئاڤا نیوز
بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی شەقڵاوە داوا دەکەن حکومەت خزمەتگوزاری بگەیێنێتە ئەو 150 خانووەی کە لە میراوە بۆیان دروستکراوە. بەرپرسێکی ئیداریی شەقڵاوەش دڵنیایی دەدات و دەڵێت ڕەزامەندی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری وەرگیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە قەزای شەقڵاوە دەڵێن لە ساڵی 2015ەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە 150 خانوو بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە میراوە دروستکراوە و دابەشکراوە، بەڵام ئەوە 10 ساڵە نە خزمەتگوزاری بۆ ڕۆیشتووە و نە لەسەریشیان تاپۆ دەکرێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەو هاونیشتمانیانە دەڵێن، بەشێک لە خانووەکان بەکرێ دراون و بەشێکی دیکەیان چۆڵن، بەو هۆیەوە خانووەکان کۆن بوون و بەشێکیان مەترسی ڕووخانیان لەسەرە و کەسمان سوودی ئەو تۆمان لێ نەبیینیوە. ئەو هاونیشتمانییانە دەڵێن، چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام هەرجارە و وەڵامێکی جیاوازیان دەدرێتەوەو بێزاربوون.
لێدوانی فەرمی: کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقڵاوە دەڵێت:
- بۆ قیرتاوکردن و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە، بە بڕی زیاتر لە 800 ملیۆن دینار ڕەزامەندی دارایی وەرگیراوە. لەم چەند ڕۆژە بە وەرگرتنی پێشینەیەک و هێوربوونەوەی دۆخی کەشوهەوا قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردن و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە دەستپێدەکات.
- ئەنجامدانی ئەو خزمەتگوزارییانە بەشێوەی ڕاستەوخۆیە، واتا لەسەر ئەرکی حکومەتە و تیمەکانی حکومەت جێبەجێی دەکەن و نەدراوەتە کەرتی تایبەت و کۆمپانیا.
- سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووەکان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تەنیا ئەو خانووانە نین، بەڵکو لە شارەکانی دیکەش چەندین خانووی دیکە هەمان کێشەیان هەیە.
- ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوێک داوایکردووە زانیاری لەبارەی خانوو و شوقەی شەهیدان و ئەو زەویانەشی تاپۆ نەکراون بە لیست بۆیان ڕەوانە بکرێت. ئێستا ئامادە کراوە و هەفتەی داهاتوو بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنێرین و چاوەڕێین لە بەرژەوەندی هەموویان بڕیارێک دەربچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک