وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوودانی: هەماهەنگیی و پێکەوەکارکردنمان زیاد دەکەین

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوودانی: هەماهەنگیی و پێکەوەکارکردنمان زیاد دەکەین

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکەم کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ترەمپ بۆ کرایەوە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی کرد، هەردوولاش جەختیان لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی و پێکەوەکارکردن لە نێوان بەغدا و واشنتن کردەوە.

چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ترەمپ تێپەڕیی بوو و حکومەتی عێراق نەیدەتوانی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەکە بدۆزێتەوە، بەرپرسانی نزیکیش لە ترەمپ بەردەوام پەیامی هەڕەشەیان لەبارەی گرووپە چەکدارەکان بۆ سوودانی دەنارد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە:

٠ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدا و تیایدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و چۆنیەتی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرا.

٠ گفتوگۆ لەبارەی بوارەکانی هەماهەنگی لەنێوان عێراق و ئیدارەی نوێی ئەمریکا کرا، لەگەڵ چوارچێوەی هاوکاری بەگوێرەی ڕێککەوتنەکان.

٠ ئەو پێشکەوتنانە خرانەڕوو کە لە کاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان بەدیهاتوون، ڕێککەوتن کرا لەسەر چڕکردنەوەی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی قوڵ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ