وەزارەتی ئەوقاف: تەنیا لەدوایین 10شەوی مانگی ڕەمەزان دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ئەوقاف: تەنیا لەدوایین 10شەوی مانگی ڕەمەزان دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن

دیمەنی مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر. وێنە - سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی چەند ڕێنماییەکی تایبەت بەو مانگە بڵاو دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەژێر ناوی "ڕێنماییە شەرعییەکان" ڕێنماییەکی 10 خاڵی بڵاوکردۆتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی ئەوقاف چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردۆتەوە بەم شێوەیە:

یەكەم: دیاریكردنی یەكەم ڕۆژ و كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەنها لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینینی مانگە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەبێت.

دووەم: پابەندبوونی تەواو بە ئیمساكیە و خشتەكانی كاتی بانگدان لەسەرجەم مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن (بینراوو بیستراو).

سێیەم: وتارەكانی دوای عەسر بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتی ڕۆژووەوان لە بیست خولەك زیاتر نەبێت، وە تەنها لەلایەن مامۆستای مزگەوت پێشكەش بكرێت، بەبەكارهێنانی میكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، وە لەم ووتارانە مامۆستای مزگەوت تیشك دەخاتە سەر بابەتەكانی ئەحكام و عیبادات و معاملات و بابەتی پەروەردەیی هۆشیاری هەڵمەتی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان+ كاریگەری كارەكتەرە عەقلیەكان+ پێكەوەژیان).

چوارەم: ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بەپێی خشتەی ئیمساكیەی پارێزگاكەوە دەبێت بەهیچ شێوەیەك نابێت بەپێچەوانەوە كاربكات.

پێنجەم: تەنها لە 10 شەوە كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن تا نوێژی بەیانی بەمەرجێك ڕەزامەندی پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوت لەسەربێت.

شەشەم: تەنها پێش نوێژو وتارخوێنی فەرمی مزگەوت بۆی هەیە مەراسیمە ئایینیەكان و تەراویح بەتایبەتی ئەنجام بدات بەپێچەوانەوە هیچ كەسێك بۆی نیە چالاكی ئەنجام بدات.

حەوتەم: پابەندی تەواو بە فەتوای دیاریكردنی نیسابی زەكات و بڕی سەرفترەو فیدیە، كە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە دیاری دەكرێت.

هەشتەم: پاش بانگدانی شەوان (عیشا) لەدوا (15 بۆ 20) خولەك دواتر نوێژ ئەنجام دەدرێت لەبەربارودۆخی ڕۆژووەوان، وە ڕەچاوی كاتی گونجاو بكرێت لەڕووی درێژی و كورتی تەراویح، كە لەسەر بنەمای شەرعی ئەنجام بدرێت.

نۆیەم: بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف چاودێری جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە دەكەن.

دەیەم: پابەندبوون بەبانگی ڕێكخراو لەو شوێنانەی كە پڕۆژەی بانگی تێدا جێ بەجێكراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ