
سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان - ڕەفایل مۆڤسیسیان، هەڵسووڕێنەری نوێی كاروباری كونسوڵخانەی گشتیی ئەرمینیا
ئاڤا نیوز
هەڵسووڕێنەری نوێی كاروباری كونسوڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان دەست بەكار دەبێت، لەیەكەم لێدوانیشیدا، خواستی پێشخستنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە، بەتایبەت لە بوارەكانی بازرگانی و وەبەرهێنان.
وێنە گەورەكە: سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە ڕەفایل مۆڤسیسیان، هەڵسووڕێنەری نوێی كاروباری كونسوڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان كرد و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێكرد و پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەپێناو سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا دووپات كردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بڵاویكردووەتەوە، لەو دیدارەدا هەردوولایەن خواستەكانیان بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەكانى هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا لە بوارە جیا جیاکاندا دووپات كردووەتەوە، به تايبهت لە بوارهكانى بازرگانى، ئابوورى و وهبهرهێناندا.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: كونسوڵی نوێی ئەرمینیا، تیشكی خستەسەر ئەو پێشكەوتنە بەرچاوانەی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا لەم ساڵانەی دواییدا بەدیهاتوون، هەروەها خواستی یەریڤانی بۆ پەرەپێدانی جووڵە بازرگانییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بەشێوەیەك سەرجەم سێكتەرەكان بگرێتەوە.
باكگراوند: هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا پەیوەندیی دۆستایەتی و مێژوویی لەنێوانیان هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا؛ ساڵی 2017 بڕیاری كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان دەرچوو، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، كردنەوەی كونسوڵخانەكە دواكەوت بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2021.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە