
دیمەنێکی شاری دهۆک - وێنەی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە شاری دهۆك دوو زانكۆی كوردستانی ژمارەیەك پانێڵ لەبارەی ژیری دەستكرد و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆمەڵگە ڕێكخست، تێیدا ژمارەیەك ئەكادیمیست سەرنج و بۆچوونەكانیان لەبارەی دیوە ئەرێنی و نەرێنییەكانی خستەڕوو.
چیرۆكی سەرەكی: بە دروشمی (زیرەكی دەستكرد، كۆمەڵگە ئایندەمانە) هەردوو زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك و زانكۆی كاسۆلیكیی هەولێر بە هاوبەشی، سەمپۆزیۆمێكیان لەبارەی ژیری دەستكرد ڕێكخست، بە ئامادەبوونی ڕاوێژكارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەك ئەكادیمیست و پسپۆڕانی بواری زانستە جۆراوجۆرەكان.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر ئەمیر عەبدولڕەحمان، ڕاوێژكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەكەی ڕاگەیاندووە، ڕێكخستنی ئەمجۆرە چالاكییانە هەنگاوێكی گرنگ و پێویستە بۆ ئاشناكردنی ژیری دەستكرد 'ئەی ئای' بە كۆمەڵگە و دەستخۆشی لە هەردوو زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك و زانكۆی كاسۆلیكیی هەولێر دەكات كە بەهاوبەشی ئەو هەنگاوە گرنگەیان ناوە، بەتایبەت كە بۆ پێشخستنی كۆمەڵگەی كوردستانی لەئێستادا پێویستە.
قووڵتر: سەمپۆزیۆمەكە ژمارەیەك سیمیناری لەبارەی: (ئەی ئای و سنوورەكەی)، (ئەی ئای و بەستەرە پەیوەستەكانی ئەم بوارە)، (سوود و مەترسییە پێشبینیكراوەكانی ئەی ئای بۆ كۆمەڵگە) (ئەی ئای و سەرنجێكی وردتر: ڕۆڵ و كاریگەری بەسەر دونیای واقعیدا) لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و خاوەن بڕوانامەی بەرزی بواری زانستی پێشكەشكران، لە كۆتایشدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە پانێڵیست و پێشكەشكارانی سیمینارەكە.
بۆچی گرنگە: ئێستا ژیری دەستكرد بووەتە بابەتێكی گەرمی ڕۆژ، سەرەڕای دیوە ئەرێنی و سوودەكانی بۆ مرۆڤایەتی، ئێستا مەترسییەكانی ئایندەی ژیری دەستكرد گەیشتووەتە ئاستی گفتوگۆی سەركردەی وڵاتان و لە ناوەندە جیهانییەكان مەترسییە پێشبینیكراوەكانی زیرەكی دەستكرد باسی لێوە دەكرێت، بەتایبەت كە ئەم بوارەش كەوتووەتە خزمەتی پیشەسازی و تەكنەلۆژیای جەنگ و وڵاتان لە گۆڕەپانی شەڕ پەنای بۆ دەبەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە