
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق دەکەن، لەسەر وردەکارییەکانی لیستەکە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتاکانیان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ یەکەمجارە لیستی مووچەی مانگی دوو بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و سەرجەم کێشەکانی چارەسەرکراون، نزیکەی 680 هەزار کەس تۆماركراوە، ناوی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیش کرا بە یەک لیست و خانەنشینانی نوێش جیاکراونەتەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری ژمێرکاری هاوشانی تیمێک لە بەغدان لەگەڵ هاوتاکانیان کۆدەبنەوە، هەروەها تیمێکی ئایتیان لەگەڵە بۆ ئەوەی هەر تێبینییەک لەسەر لیستی مووچە هەبێت هەر لەوێ چارەسەری بکەن و بەزووترین کات پارەی مووچەی مانگی دوو خەرج بکرێت.
ئەمەش بزانە: لیستی مووچەی مانگی دوو دەكرێتە بنەما بۆ مانگەکانی ئەمساڵ و بەهۆی ڕاگرتنی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە و گواستنەوە لەلایەن بەغداوە، بۆیە بۆ ئامادەکردنی لیستی مانگەكانی دیكە ئاسانتر دەبێت و کەمتر لە دوو هەفتەی پێویست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند