بۆ دووەم جار عێراق شاندێکی ئەمنی و هەواڵگریی ڕەوانەی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
بۆ دووەم جار عێراق شاندێکی ئەمنی و هەواڵگریی ڕەوانەی سووریا دەکات

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر - حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق

ئاڤا نیوز

لە دوا ڕوخانی  دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، عێراق بۆ دووەم جار شاندێک ڕەوانەی سووریا دەکات و چەند دۆسیەیەک لەگەڵ ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

وێنە گەورەکە: بۆ گفتوگۆکردن لە سەر چوار تەوەری سەرەکی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیدارەی نوێی سووریا، عێراق بەنیازە لەچەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی ئەمنی و هەواڵگریی ڕەوانەی سووریا بکات.

لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: بەغدا بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای ئەمنی ڕەوانەی دیمەشق بکات بۆ تاوتوێکردنی چوار دۆسییەی  پەیوەست بە ئاسایشی گشتی نێوان هەردوو وڵات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا، پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی مەزارگە پیرۆزەکان، مەترسی جموجۆڵی چەکدارانی داعش  لە هەندێک ناوچەی سووریا و داخستنی کەمپی هۆل، ئەو تەوەرانەن کە شاندی عێراق لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا تاوتوێی دەکات.

ئەمەش بزانە: پێشترحەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق جەختی لەوە کردەوە، گۆڕەپانی عێراق و سووریا پێکەوەگرێدراون، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق دەبێت، بەو هۆیەوە عێراق نامەی ئەمنیی ڕوونی لەبارەی هەڕەشەی گرووپە توندڕەوەکان داوەتە سووریا.

باکگراوند: ڕۆژی 26-12-2024، دوای تەنیا 18 ڕۆژ لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆبووەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ