گۆڕان بۆ پەیامەكەی ئۆجەلان: ئەزموونی 40 ساڵ دەریخست جەنگ لە قازانجی هیچ لایەنێك نییە
- کوردستان
- 28 شوبات

گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛ پەیامەكە زەمینەسازی دەکات بۆ دایەلۆگی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان دوو لە شەڕ و بەکارهێنانی چەک و خوێنڕشتنی زیاتر.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-02-27، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوكرایەوە كە داوایكرد، پەكەكە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆنگرە ببەستێت. هاوکات ڕاشیگەیاند، بەرپرسیارێتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیێنراوێكی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا، هاوکاتی پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ زەمینەسازی دەکات بۆ دایەلۆگی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان دوور لە شەڕ و بەکارهێنانی چەک و خوێنڕشتنی زیاتر، کە ئەزمونی 40 ساڵی پێشوو دەریخست جەنگ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە قازانجی هیچ لایەک نیە.
بزووتنەوەی گۆڕان داواش دەكات هەموو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ پەیامی ئاشتیی عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن، ئەم هەنگاوەش ببێتە سەرەتای چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی سیاسیی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە تورکیا و بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسیی بە ڕێگەی دیموکراتی و شارستانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەیەکی 60 ملیۆن دۆلاری لە دەریای سوور لەدەست دەدات
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لە ئامێدی بریندار بوون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20ـەمین خولی پەیمانگەی کادیرانی پارتی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی: ئەحمەد تورک چارەسەری تیشک بۆ شێرپەنجە وەردەگرێت