
کەشتییەکەی فەرەنسا کە کەیشتە بەسرە و ناوی لاسینە
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بەمەبەستی ڕاهێنان و ڕاوێژ بە هێزی دەریایی وڵاتەکەی، دوای 14 ساڵ کەشتییەکی سەربازیی فەرەنسا گەیشتە بەسرە.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق دەیەوێت هاوکات لەگەڵ بەندەری گەورەی فاو، بنکەیەکی دەریایی پێشکەوتووش لەسەر کەنداوی عەرەبی بونیاد بنێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ساڵی 2019ەوە کارکردنی لە بنکەکەدا دەستپێکردووە بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەیەوە بخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: ئیریک کومیز، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری سەربازیی لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق ڕایگەیاند: کەشتی فەڕەنسی 'لاسین' ڕۆژی 1ی ئازار گەیشتووەتە بنکەی دەریایی ئوم قەسر، ئەوەش یەکەم کەشتی فەڕەنسییە کە لە ساڵی 2011ەوە دێتە عێراق.
زانیاریی زیاتر: "ئامانجمان بەردەوامیدانە بە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق، کە داوای پشتیووانی فەڕەنسای کردووە بۆ ڕاهێنان و ڕێکخستنی کاروباری بنکە دەریاییەکەی لە فاو، فەڕەنسا هەماهەنگیی دەریایی لەگەڵ عێراق زیاد دەکات، چونکە وەک هاوبەشێکی باوەڕپێکراو سەیری دەکات". ئیریک کومیز وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە