
وێنەی بەلەمێکی کۆچبەران لەنێو دەریا؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بەلەمێكی كۆچبەران بە 69 سەرنشینەوە لە نۆكەندی ئینگلیز كون بووە كە بەپێی زانیارییەكان 20 هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانی تێدایە و خەڵكی ئیدارەی ڕاپەڕینن.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەك كۆچبەر درەنگانی شەوی ڕابردوو هەوڵیانداوە لەڕێگەی بەلەمێكی چوپەوە لەڕێگەی نۆكەندی ئینگلیز، لە فەرەنساوە بگەنە بەریتانیا، دوای بەڕێكەوتنی بەلەمەكە بە شەش كاتژمێر، بەلەمەکە كون دەبێت و ژیانی سەرنشینەكانی كە ژمارەیان 69 كەسە دەكەوێتە مەترسییەوە.
چی ڕوویدا: یەكێك لە سەرنشینەكانی نێو چوپەكە كە خەڵكی ڕانیەیە، پەیوەندیی بە مامیەوە دەكات و پێی دەڵێت، خۆی و 19 هاووڵاتی دیكەی ئیدارەی ڕاپەڕین ژیانیان لە مەترسیدایە، ئەوەش بەهۆی كونبوونی چوپەكەیان و هاتنە ناوەوەی ئاو، دواتر بەردەوام دەبن لە گۆڕینەوەی نامە لەڕێگەی واتس ئاپەوە، دواتر لەناكاو هێڵی ئینتەرنێتیان دەپچڕێت، دواهەمین نامەش كە برازاكەی بۆ مامی دەنێرێت، دەڵێت "كەشتییەك لێمان نزیكە و بەلەمەكەی ئێمە كون بووە و ئاوی دێتە ناویەوە."
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاكوانی بواری پەنابەران لە ئەوروپا لەبارەی ئەو ڕووداوە بە ئاڤای وت، "دوای ئەوەی ئاگاداركرامەوە بەوەی بەلەمێکی كۆچبەران مەترسی نقوومبوونی هەیە، پەیوەندیم بە پۆلیسی فەرەنسا كرد و ئەوانیش داوای لۆكەیشنی ڕووداوەكەیان كرد تاوەكو بچن بە هانایانەوە، بەهۆی ئەوەی كۆچبەرەكان تۆڕی ئینتەرنێتیان نەمابوو، ئەستەم بوو شوێنەكەیان دیاری بكرێت، دواتر پۆلیسی فەرەنسا شوێنی دیارنەمانی بەلەمەكەی دیاری كرد، بەڵام هێشتا كۆچبەرەكان لەنێو بەلەمەكەن و ڕزگار نەكراون"
زانیاریی بەدەستهاتوو: كۆچبەرەكان لە ناوەڕاستی ناوچەی ئاوی ئازادن، بەڵام تا ئەندازەیەك لە كەناراوەكانی فەرەنسا نزیكترن، كەشتییەكی گەورەی بارهەڵگر لێیانەوە نزیكە كە لە بەریتانیاوە بەڕێكەوتووە بەرەو فەرەنسا. لەنێو 69 كۆچبەرەكە، 10 منداڵ و ژنیشی تێدایە و زۆربەی زۆریان خەڵكی وڵاتانی ئەفغانستان، ئێران و سۆماڵن.
مەترسی پێشبینیكراو: بەلەمە چووپەکە جێگەی 30 كەس دەبێتەوە كەچی 70 كەسی هەڵگرتووە، ئەمەش فشاری دروستكردووە و بووەتە هۆی كونبوونی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک