
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر
ئاڤا نیوز
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەردەوامە و قۆناغ بە قۆناغ دووکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە: دوای هەشت مانگ لە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری، تاوەکو ئێستا 137 دووکان ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگاری هەولێر بازاڕی قەیسەری نۆژەن دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی پارێزگای هەولێر، بەشە مێژوویەکەی بازاڕی قەیسەری پێش جەژنی ڕەمەزان تەواو دەکرێت و ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەیسەری کۆنی هەولێر 138 دووکان لە نهۆمی ژێرەوە و 55 دوکان لە نهۆمی سەرەوە پێکهاتووە.
ئەمەش بزانە: 149 ساڵ پێش ئێستا بازاڕی قەیسەری دروستکراوە، لەبەر ئەوەی شوێنێکی مێژووییە، بە هەماهەنگی یونسکۆ بە شێوازێکی کلاسیک و وەک خۆی نۆژەن دەکرێتەوە.
باکگراوند: بازاڕی قەیسەریی هەولێر، یەكێک بوو لەو دەیان بازاڕ و شوێنانەی هەرێمی کوردستان، کە باندێكی سەر بە پەكەكە سوتاندی و بەهۆیەوە سەدان دووكاندار زەرەرمەند بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن