ئاڤا نیوز
کۆنترین ئێسکەپەیکەری مرۆڤ لە سلێمانی دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی ئەندەرپاسی تۆفیق وەهبی کە لەناوجەرگەی شاری سلێمانی کارەکانی دەکرێت، هەست بە هەبوونی شتێکی مێژوویی کراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواریی سلێمانی، تیمەمانی هەڵکۆڵین و پشکنینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار کاری کنە و پشکنینیان دەستپێکردووە و ئێسکە پەیکەری مرۆڤێک دەدۆزنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئەم دۆزینەوە مێژووییە ئاشکرا دەکات، پەیامنێرمان ژیوار عەبدولرەحمان چووەتە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و خۆی ئێسکە پەیکەرەکەی بینیوە، کە هی مرۆڤێکی ڕەگەزی نێرە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ.
زانیاریی تایبەت: ئێستا شوێنەوارناسان لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ئەو دۆزینەوەیە دەستپێکردووە، شوێنەوارناسان ئاشکرای دەکەن ئەو ئێسکەپەیکەرە کۆنترین ئێسکەپەیکەری مرۆڤە کە لە پارێزگای سلێمانی دۆزرابێتەوە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە ئەندازیارانی پڕۆژەی ئەندەرپاسی تۆفیق وەهبی بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، بەهۆی ئەو دۆزینەوە مێژووییە، ماوەی دوو هەفتە کارەکانی پڕۆژەی دروستکردنی ئەندەرپاسەکەیان وەستاندووە تاوەکو تیمەکانی شوێنەوار پرۆسەی هەڵکۆڵین و پشکنینیان تەواوکردووە.
بۆچی گرنگە: پێشتریش چەندین ئێسکە پەیکەری مرۆڤ لە ناوچەکانی سلێمانی دۆزراوەتەوە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە لەپێش زایین ژیان و شارستانیەت لەم ناوچەیە هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی