
نمایشی هێزەکانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی وەفای نیشتمانی عێراق ئاشکرایکرد، ساڵانە بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی پێنج ترلیۆن و 300 ملیۆن دینار خەرج دەکرێت، سیاسەتی دارایی جیهانیش ڕێگە نادات ئەم مووچە زەبەلاحە بۆ ئەو هێزانە خەرج بکرێت.
بۆچی گرنگە: عەدنان زورفی، پەرلەمانتار و ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی "وەفا"ـی عێراقی کەسایەتییەکی بەناوبانگی شیعە مەزهەبە و نزیکە لە کۆمارییەکانی ئەمریکا و لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا ڕاستەخۆ لە کۆشکی سپی بەشداری کرد.
لێدوانی فەرمی: عەدنان زورفی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی "وەفا"ـی عێراقی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند:
-حەشدی شەعبی قەوارەیەکی نەناسراوە، تەنیا 30% ـی کەسانی ناسراون بەڵام 70% کەس نازانێت کێن و لە کوێ کاردەکەن.
-لە داهاتوودا ئەمریکا دەست بەسەر موڵک و ماڵی هێزە چەکدارەکانی "بەرەی مقاوەمە" ـی عێراق دەگرێت و بەسەر کەسوکاری قوربانیانی ئەمریکا دابەشی دەکات، هاوکات سزاکانی سەر ئەو هێزانەش بە شێوەیەکی جددی جێبەجێ دەکرێن.
-دوای مانگی نیسان، سیاسەتی ترەمپ بەرامبەر عێراق ڕوون دەبێتەوە و فەرمان دەردەکات بۆ بەئامانج گرتنی هەر شوێنێک لەعێراق بەبێ ڕاوێژکردن لەگەڵ هیچ لایەنێک.
-هەر لایەن و کەسایەتییەک پێی وابێت چوارچێوەی هەماهەنگی پارێزەری ماف و خواستی شیعەیە ئەوە بەهەڵە لە دۆخەکە تێگەیشتووە، هاوکات ئێستا خەریکی گفتوگۆین بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی سیاسی فراوان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق هەواڵی قرتاندنی 62 ترلیۆن دینار لەلایەن مشک و جرجەوە ڕەتدەکاتەوە