ئاڤا نیوز
سووتاندنی ژمارەیەك بێچووە سەگ لە گەڕەكی قوولەرەیسی شاری سلێمانی، كاردانەوەی لێ دەكەوێتەوە و هاووڵاتیان و ئاژەڵدۆستان داوای دۆزینەوەی تاوانباران و بنبڕكردنی ئەو دیاردە قێزەونە دەكەن.
پێدراوە ڕاستەکان: وەك لە دیمەنەكانی گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، دایكی بێچووە سەگەكان بە دەوری جەستەی سووتاوی بێچووەكانی دەخولێتەوە و دیمەنێکی تراژیدینیشان دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش حاڵەتێكی دیكەی سووتاندنی سەگ لە سلێمانی ڕوویدا. هاوکات هەر لە گەڕەكی قولەڕەیسی شاری سلێمانی ژمارەیەك سەگ و پشیلە كە 20 دانە دەبوون، ژەهرخوارد كران.
لێدوانی فەرمی: سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، بەبێ ئەوەی سكاڵاكارانی ئاژەڵدۆست داوایان كردبێت ئێمە خۆمان دەستمان كردووە بە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە، ئەو بنكەی پۆلیسانەمان ڕاسپاردووە كە لە ڕووداوەكانەوە نزیكن، تا بزانین ئایا بە ئەنقەست كراوە یاخود تەنها لەڕێگەی ئاگركەوتنەوەیەك ئەو ڕووداوە ڕوویداوە. وتیشی هەركەسێك زانیاریی لەبارەی بكەرانی ئەو تاوانە هەیە با زانیاریمان پێ بدات و تۆمەتباران دەستگیر دەكەین.
باكگراوند: سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان و دوورخستنەوەیان لە كۆڵان و شەقامەكان بەهۆی مەترسی پەلاماردانی هاووڵاتیان، كەچی دیاردەی بڵاوبوونەوەی سەگی بێلانە بەتەواوی بنبڕ نەبووە و لە زۆر شوێن بڵاوبوونەتەوە. لەماوەی ڕابردووشدا چەندین شێڵتەر بۆ كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان دروستكرا و تەنیا لە شێڵتەری شاری هەولێر زیاتر لە 14 هەزار سەگی بێلانە كۆكرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت