ئاڤا نیوز
ئاڤا وەڵامی وەزیری پەروەردە بۆ داواکاری چوار قوتابی نابیست و ناگۆ لە سلێمانی وەردەگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چوار قوتابیی نابیست و ناگۆ لە شاری سلێمانی کە فۆرمی خوێندنی دەرەکییان پڕ کردووەتەوە، تەنیا 75%ی پڕۆگرامی خوێندنیان بۆ دانراوە، بەڵام لەکاتی تاقیکردنەوەی تەمهیدی 100%ی پڕۆگرامەکەیان بۆ خراوەتەوە نێو تاقیکردنەوەکانەوە، ئەمەش تووشی کێشەی کردوون.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو قوتابییانە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان، ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە نابیست و ناگۆن، بۆیە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەپێی ڕێنمایییەکان هاوکارییان دەکەین و درێغی ناکەین لە هاوکاریکردنی قوتابییان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی کردووە دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکان ئەو قوتابییانە پەڵپ بگرن واتە (ئیعتراز) بنووسن، بۆئەوەی کێشەکەیان چارەسەربکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە