ئاڤا نیوز
ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاڤا نیوز، لە بەدواداچوونێکی تایبەتدا هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی گۆشت لە شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
بۆچی گرنگە: ماوەیەکە نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوەتەوە و لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 24 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک، بەتایبەتی لە کاتی نزیکبوونەوەی وەرزی بەهار و مانگی ڕەمەزان کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە، ئەمەش کاریگەری خستووەتە سەر بژێوی ژیانی هاونیشتمانیان.
لێدوانی فەرمی: "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گرانبوونی نرخی گۆشت، تێچووی گواستنەوەیەتی لە وڵاتانی دیکەوە، بەتایبەتی لە وڵاتانی دراوسێوە چونکە خۆمان بەشی پێویستمان نییە بۆ پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی و تێچووی گواستنەوە دوو هێندە بووە"، ئەمە گوتەی هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بوو بۆ ئاڤا.
لە لایەکی دیکەوە: ڕزگار کۆچەر لەمیانی بەرنامەکەیدا، چەند ئاژەڵفرۆشێکی دواند و ئەوان گلەیی ئەوەیان هەبوو کە لە خاڵە گومرگییەکان باجی زۆر دەخرێتە سەر ئاژەڵی هاوردە، هەر بۆیە بەپێی گوتەی ئەوان، نرخی گۆشت بەرزبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک