
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان سەرجەم کارەکانیان لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو لە بەغدا تەواو کرد و گەڕایەوە هەولێر، ناردن و دابەشکردنی مووچەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی وردبینیکردن و سەرجەم ڕێککارە ئیدارییەکانی لیستی مووچەی مانگی دوو لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کراون، هەموو ئەو پرسیارانەی تەیف سامی و بەڕێوەبەرە گشتییەکان هەیانبووە لەلایەن شاندی کوردستان وەڵام دراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، ئومێدیان هەیە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی مانگی دوو بنێردرێت، بەڵام نەنێردرا.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاڤا لە وەزارەتی دارایی کوردستانی پرسی بۆچی نەنێردرا؟ گوتیان سەرجەم ڕێککارەکان تەواو کراون، تەنیا ئەوەندە ماوە نووسراو بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند