
پاڵاوگەیەکی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران لەگەڵ ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات بە زووترین کات دەستبەرداری سەرچاوەی وزەی ئێران بێت.
چیرۆکی سەرەکی: وادەی لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە سبەی شەممە 8-3-2025 کۆتایی دێت و بەو هۆیەشەوە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی کارەبا دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: لەم کاتەدا هیچ پلانێکی نوێمان نییە ڕایبگەیەنین سەبارەت بەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە، جگە لەو لێخۆشبوونە نەبێت لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە.
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕاگەیاند، لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران لە هەشتی ئازار کۆتایی دێت، بەو هۆیەوە عێراق نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی لەدەست دەدات.
ئەمەش بزانە: بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو، عێراق سوودمەند بووە لە لێبوردنی ئەمریکا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران لەبوواری وزەدا، ئەوەش توانای بەرهەمهێنانی هەشت هەزار مێگاوات کارەبای لە ڕێگەی غازی ئێرانەوە بۆ دەستەبەر دەکرد.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
36 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە