
ژمارەیەک سەگی بێڵانە
ئاڤا نیوز
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئاماری ڕووداوەكانی مانگی ڕابردووی سنووری شارەكەی بڵاوكردەوە لە نێویدا ئاماری ئەو كەسانە هەن كە لەلایەن سەگەوە پەلامار دراون. بە پێی ئامارەکە لە هەولێر لە ماوەی مانگێکدا سەگ پەلاماری 54 کەسی داوە.
وێنە گەورەكە: بەراورد بە پێشووتر ئامارەكانی پەلاماردانی سەگ لە سنووری هەولێر كەم بووەتەوە و هۆكارەكەشی دروستكردنی شێڵتەری سەگە بێ لانەكانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مانگانە دەیان كەس كە زۆرینەیان منداڵن لەلایەن سەگەوە پەلامار دەدرێن و دەگەیێنرێنە نەخۆشخانەی فریاكەوتن كە هەندێك لە حاڵەتەكان بە مردن كۆتایی دێت.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەپێی ئامارێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای شاری هەولێر لە مانگی دووی ئەمساڵ سەگی بێلانە پەلاماری 54 كەسیان لە سنووری شاری هەولێر داوە و گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەكە، ئەمە لە كاتێكدایە کە لە مانگی پێشووتر ژمارەكە زیاتر بووە و 58 كەس لەلایەن سەگی بێلانەوە پەلامار دراون و گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارێكی پێشووتری نەخۆشخانەكە تێكڕای ساڵی 2024 سەگ پەلاماری 628 كەسی لە سنووری هەولێر داوە و لەنێویاندا حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمار كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران ڕێگری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی خاوەن مۆلیدەی گەڕەکەکان قەرەبوو دەکاتەوە