
باڵەخانەی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی عێراق ئاشکرای کرد، لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 43 هەزار دەرچووی خوێندنی باڵا و یەکەمەکان دامەزراون، هاوکات ڕێکارەکانی تەواوکردنی دامەزراندنی نزیکەی 6 هەزار دەرچووی دیکە دەستپێکراون.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق ئەنجوومەنی ڕاژەی ڕاسپاردووە بە دامەزراندنی ئەو دەرچووانەی یاسای 59 و 67ـی ساڵی 2017 دەیانگرێتەوە، کە تایبەتن بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و ڕۆشنبیری و هەردوو دیوانی وەقفی شیعە و سوننە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی عێراق ڕایگەیاند: پرۆسەی دامەزراندنی ئەو دەرچووانە لە ساڵی 2023 دەستیپێکردووە، زیاتر لە 43 هەزار دەرچووی خاوەن بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکان دامەزراون، لە ساڵی 2024ـیشدا زیاتر لە 17 هەزار دەرچوو دامەزراون.
گوتیشی، لە ئێستادا کار لەسەر دامەزراندنی 5 هەزار و 903 کەس دەکرێت لە دامەزراوە حکومییەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت