بەشێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بایکۆتی دانیشتنی سبەی پەرلەمان دەکەن
- عێراق
- 7 ئازار

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە ڕاگەیاندنی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارانی دوو لایەنی سەرەکی لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی شەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەر دوو پرۆژە یاساو خوێندنەوەش بۆ چوار پرۆژەیاسای دیکە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراکسیۆنی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، کە نووری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات و فراکسیۆنی بزووتنەوەی سادقوون، باڵی سیاسیی گرووپی چەکداریی عەسائیبی ئەهلی حەق، کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتیی دەکات، لە دوو ڕاگەیێنراوی جیاوازدا بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقیان ڕاگەیاند و دەڵێن: تاوەکو یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی نەخرێتە کارنامەی پەرلەمانەوە، بەشداری دانیشتنەکان ناکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 25ـی شوبات، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی یاسای نوێی حەشدی شەعبیی پەسەند کرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد بۆ دەنگدان لەسەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات