
نووری مالیکی و موقتەدا سەدر
ئاڤا نیوز
نووری مالیکی ڕایدەگەیێنێت، لە ئێستاوە کار بۆ ئەوە دەکرێت ڕەوتی سەدر بگەڕێتەوە و بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات.
لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاندووە، لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارنییە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێت، هەندێک بۆچوون هەن، بەشێکیان دەڵێن هەڵبژاردن فرەبازنەیی بێت و هەندێکی دیکەش پێیان باشە یەک بازنەیی بێت.
زانیاريی زیاتر: مالیکی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە زانیارییان هەیە کار بۆ ئەوە دەکرێت ڕەوتی سەدر بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات.
باکگراوند: دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساڵی 2021 کرا و هەڵبژاردنی داهاتووش دەکەوێتە ساڵی 2025، لەو هەڵبژاردنەدا رەوتی سەدر زۆرترین کورسی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بەیەکجاری لە پرۆسەی سیاسی کشایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی و ناکۆکی لایەنە سوننەکان مالیکی ڕایگەیاندووە، لایەنە سیاسییەکان نیازی جددیان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە لایەنە سوننەکانی گوتووە لەسەر یەک بەربژێر ڕێکبکەون، بەڵام پێشبینی دەکرێت زیاتر لە بەربژێرێکیان هەبێت.
گۆشەیەکی دیکە: مالیکی جەختیی کردووەتەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی ئاگربەستی نێوان گرووپە چەکدارەکان و ئەمریکا بەردەوامبێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە حکومەت سەرپەرشتی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا بکات بۆ دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 19 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
19 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون