لە غەززە بەهۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 162 کەس

شەیری بکە لە:
لە غەززە بەهۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 162 کەس

یەکێک لەو منداڵانەی لە کەرتی غەززە بەهۆی برسێتییەوە لە دۆخێکی دژواردا دەژیت

ئاڤا نیوز

 

دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە تا دێت خراپتر دەبێت و داواش دەکرێت هەرچی زووە کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت. لەبارەی ژمارەی گیانلەدەستدانیشتەوە بەهۆی برسێتییەوە، سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززەش دەڵێن، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە گەیشتە 162 کەس.

 

وێنە گەورەکە: جگە لە بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دۆخی مرۆیی لەو کەرتە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و کارەساتبار، هاووڵاتییانی کەرتەکە بەدەست نەبوونی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی دەناڵێنن و تا ئێستاش بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە  ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی  بەهۆی برسیبوون و نەبوونی خۆراکی پێویست دوو منداڵ و کەسێکی پێگەیشتوو گیانیان لەدەست داوە، بەهۆیەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە گەیشتە 162 کەس لە نێویاندا 92ـیان منداڵن.

 

لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە 30 و 31 مانگی ڕابردوو، لە کاتی نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە 105 هاوڵاتیی سڤیل کوژران و 680 کەسی دیکەش برینداربوون.

شەیری بکە لە: