
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە سۆشیاڵ میدیا پرسیارێک زۆر دەکرێت ئایا پڕۆژەی ڕووناکی حکومییە، بەشێکی میدیاکانیش بڵاویان کردووەتەوە کە دراوەتە کۆمپانیا و کەرتی تایبەت، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە کرد و دەرکەوت وەڵامی پرسیارەکە دوو ڕەهەندییە.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، مەبەستییەتی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی کوردستان دابین بکات، ئێستا پڕۆژەکە لە بەشێکی زۆری هەولێر و سلێمانی جێبەجێ کراوە و ئەمڕۆش لە دهۆک دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پڕۆژەکە 100% حکومییە، ستافێکی حکومەت کاری لەسەر دەکات، کارەباکەش هەر هی حکومەتە و هەر ئەم کارەبایەیە کە ئێستا دەدرێتە خەڵک، تەنیا بەستی پێوەری زیرەک دراوەتە کۆمپانیا، چونکە پرۆژەی ڕووناکی دیجیتاڵییە و بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی زۆر پێشکەوتوو کار دەکات. بەهۆی ئەوەی نوێیە لە وەزارەتی کارەبا و کوردستان خەڵکی شارەزا نییە بیبەستێت، بۆیە بەستنەکەی دراوەتە کۆمپانیا، کۆمپانیاکە تەنیا پێوەرەکە دەبەستێت. پێوەرەکەش بەخۆڕاییە و هیچ پارەیەک لە خەڵک وەرناگیرێت حکومەت خۆی کڕیویەتی و پارەکەی داوە.
زانیاریی زیاتر: ستافێک گەنجی کورد کار لەسەر پرۆژەکە دەکەن، بە جۆرێک پرۆسەکە دەستی مرۆڤی تێدا نییە، پێوەرەکە خۆی داتا دەنێرێ بۆ داتا سەنتەر، واتا بەکارهێنەر چەند کارەبای بەکارهێناوە، ڕاستەوخۆش دەیکاتە وەسڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت