
جۆ ویلسۆن، کۆنگرێسمانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
جۆ ویلسۆن، کۆنگرێسمانی ئەمریکا سەر بە پارتی کۆمارییەکان، هەڵوێست لەبەرامبەر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەردەگرێت بەهۆی دواخستنی سزا بۆ سەر بانکی ڕافیدەینی عێراق، باسی لەوەشکردووە وەزیری دارایی عێراق، کوردەکانی برسی کردووە.
چی ڕوودەدات: دوای ئەوەی کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی 2025، داوای سزادانی بانکی ڕافیدەینی عێراقی کردبوو، کە گەورەترین دامەزراوەی دارایی عێراقە، بە تۆمەتی ئەوەی گەورەترین ناوەندی سپی کردنەوەی پارەیە بۆ گرووپە لەیاسا دەرچووەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆ ویلسۆن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، ''ناکرێت چیتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزادانی بانکی ڕافیدەینی عێراق دوابخات، چونکە بە ملیاران دۆلاری بۆ میلیشیا عێراقییەکان سپی كردووەتەوە.''
- وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی کوردەكانی لە عێراق برسی كردووە و مووچەکانیان بۆ نانێرێت، دەبێت ئەمە کۆتایی بێت و ترەمپ ئەمە چارەسەر دەکات.
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا کە جۆ بایدن سەرۆکایەتیی دەکرد لە ئاست ئەو بانکە بێدەنگ بوون و هەڵوێستییان نەبووە، هاوکات ساڵانە 10 ملیار لێخۆشبوونی ئەمریکا دەبێتە داهات و بۆ ئێران دەچێت، ئەمەش بۆتە سەرچاوەیەک بۆ سپیکردنەوەی پارە بۆ ئێران و گرووپە میلیشیاکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکاتەوە