ڕێباز حەملان هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو ئاشكرا دەكات
- کوردستان
- 11 ئازار

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بریكاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو ئاشكرادەكات و دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق لێی بەرپرسە.
وێنە گەورەكە: لەكۆی 12 مووچەی ساڵی 2024، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی 11 مانگیان وەرگرت و تائێستاش مووچەی مانگی 12 بەنادیاری مایەوە و دابەش نەكرا.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریكاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی 12 بڕی 956 ملیار دیناری پێویست بوو، كەچی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕی 441 ملیار دیناری نارد.
هۆکارە زانراوەکان: ڕێباز حەملان ڕوونیشی كردەوە، بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تەمویلی مووچەی مانگی 11 كورتهێنانی هەبوو، ناچار لەو 441 ملیار دینارە پڕی كردەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق گوایە بۆ مووچەی مانگی 12 ناردوویەتی، سەرەنجام هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی دوازدە لەبەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان نەما بۆ ئەوەی دابەشی بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک