
ئاڤا نیوز
مەیمونێك زیاتر لە مانگێكە دانیشتووانی گەڕەكی منارەی هەولێری هەراسان كردووە و خەڵكەكە داوا دەكەن دەستبەسەر بكرێت و ببرێت بۆ باخچەی ئاژەڵان.
چیرۆكی سەرەكی: چەند ڕۆژێكە چەند ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت بڵاوبووەتەوە و وەك دەردەكەوێت مەیمونێكی بێ خاوەن دانیشتووانی گەڕەكی منارە (ناو قەسران)ـی شاری هەولێر هەراسان كردووە و منداڵان لێی دەترسن و زیانیشی بە كەلوپەلی چەند ماڵێك گەیاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ بابەتەكە كرد و دەركەوت ڕاستە و زیاتر لە مانگێكە ئەو مەیموونە لە گەڕەكی منارەی هەولێر دەبینرێت و دانیشتووانی گەڕەكەكە بەچەند شێوازێك هەوڵی دەستبەسەركردنیان داوە و سەركەوتوو نەبوون.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چەند مانگێك پێش ئێستا مەیمونێك دانیشتووانی گەڕەكەی 32ـی پاركی هەولێری هەراسان كردبوو، جامی چەند ماڵێكی شكاندبوو و زیانی بە كەلوپەلی ژمارەیەك ماڵی دیكە گەیاندبوو، تیمەكانی بەرگریی شارستانی چەند جارێك هەوڵیاندا لە دەستبەسەركردنی سەركەوتوو نەبوون، پێدەچێت ئەم مەیموونەی گەڕەكی منارەش هەمان مەیموون بێت بەڵام تاوەكوو ئێستا هیچ كەسێك لە گەڕەكی منارە ئێمەی ئاگادار نەكردووەتەوە و ئەمڕۆ بەدواداچوون دەكەین.
قووڵتر: بۆ دەستبەسەركردنی ئەو ئاژەڵانەی كە لەدەست خاوەنەكانیان ڕادەكەن یاخود بێ خاوەنن و دەچنە سەر ماڵان و زیان بە خەڵك دەگەیەنن، جۆرە چەكێك پێویستە كە ئامانجەكە بە دەرزییەكی سڕكەر دەپێكێ لەو ڕێگەیەوە ئاژەڵەكە بێهۆش دەكرێت و پاشان بە ئاسانی دەستبەسەر دەكرێت، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانیی لە هەرێمی كوردستان ئەم جۆرە چەك و ئامێرەیان نییە ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوەی زۆرجار لە دەستبەسەركردنی ئاژەڵی بێ خاوەن سەركەوتوو نەبن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر