ڕێگری لە بردنەدەرەوەی ئاژەڵی زیندوو بۆ پارێزگاکانی ناوەراست و باشوری عێراق دەکرێت
- کوردستان
- 13 ئازار

دیمەنی مەیدانی ئاژەڵان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە نوێترین بڕیاری قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاردرا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی بازار و خواستی هاووڵاتییان لە پارێزگای سلێمانی پشت بە مریشک و هێلکەی پرۆژەکانی ناوخۆ ببەسترێت، هاوردەکردنی سەوزەو میوەش بەپێی خواست و پێویستی بازار کراوە دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی دانانی هاوسەنگی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و بەرهەمەکانی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی، بڕیاردرا لەسەر میکانیزمەکانی پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەم و بەرووبوومی ناوخۆیی و هاوردەکردنیان، بە جۆرێک کە خواستی هاووڵاتییان و پێداویستی بازار پربکاتەوە، هاوکات ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت، و گرنگی زیاتریش بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پرکردنەوەی پێداویستی بازاردا پشت بە مریشک و هێلکەی پرۆژەکانی ناوخۆ ببەسترێت، لەبەرئەوەی بەرهەمی پرۆژەکانی ناوخۆی مریشک و هێلکە لە وەرزی بەهاردا بە ڕێژەیەکی بەرز بەرهەم دەهێنرێت، هاوکات لە چوارچێوەی بڕیارو ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێگە بە هاوردەکردنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو، ماسی دەدرێت و هاوردەکردنییان لەمانگی سێ دا کراوە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی بەرووبوومی ئاژەڵی بچووک لە ناوخۆدا، قایمقامی سلێمانی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە رێگری لە بردنە دەرەوەی ئاژەڵی زیندوو بکرێت بۆ پارێزگاکانی ناوەراست و باشوری عیراق، لەبەرئەوەی لە ئێستادا خواستی هاووڵاتییان لە سەر بەکارهێنانی گۆشتی سوور زیادیکردووە ئەم قەدەغەکردنەش دەبێتە هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاردا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک