ەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر بڕیار و داواکارییەکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، سێ داواکاری هەیە و داواکارییەکانیش لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و خانەنشینانی کوردستانن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردووە ئەو فەرمانبەرانەی لە 01-1-2014 تاوەکو 01-7-2024 خانەنشین بوون، واتا 10 ساڵی ڕابردوویان، بڕی %3ی مووچەی بنەڕەتییان بەقیست لێ بگێڕدرێتەوە، هەروەها داواکراوە ئەو فەرمانبەرانەی ئێستاش لە ئەرکدان هەمان بڕیان لێ بگێڕدرێتەوە، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی پێشتر لە هەرێم %3ی مووچەکان بۆ خانەنشینی دەبڕا بەڵام لە عێراق %10 بووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی عێراق بێت، هەر فەرمانبەرێک بەپێی پلەکەی لەنێوان 600 هەزار بۆ چوار ملیۆن دینار دەبێت بداتەوە وەزارەتەکە.
داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو بڕیارە چین؟
یەکەم: دەستپێکردنەوەی پرۆسەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە کە زیاتر لە 10 ساڵە ڕاگیراوە.
دووەم: بڕی %3ی مووچەی بنەڕەتی ئەو فەرمانبەرانە بەقیست لێیان بگێڕدرێتەوە و دابەشی سەر مانگەکان بکرێت.
سێیەم: هاوتاکردنی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ عێراق لە 2008 ـەوە بۆ 2015، بەمەیش بەشێکی زۆری مووچەخۆران کە مووچەکانیان کەمە زیاد دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە