
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی چەند جارێک سەردانەکەی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی و بەرپرسانی حکومەت کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشتر بانگهێشتی فەرمی ئاڕاستەی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریای بۆ سەردانی عێراق کردووە وە شەیبانیش خواستی خۆی بۆ قبووڵکردنی ئەو بانگهێشتنامەیە دەربڕێوە، هەرچەندە جەند جارێک وادەکەی دەستنیشانکرا بەڵام بەچەند هۆکارێک هەڵوەشایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 14-03-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری، دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، بڕیارە شەیبانی لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆببێتەوە، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سنوور و کردنەوەی دەروازە فەرمییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
23 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
41 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکاتەوە