
تابلۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی كۆریای باشوور بڵاودەكاتەوە، تەنیا فەرمانبەران و مامۆستایانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەى یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریا (KONC) و کۆمپانیای پەرەپێدانی کۆریای باشور (KDI)، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران چەند دەرفەتێکی خوێندن لە وڵاتی کۆریای باشور بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا، ڕادەگەیەنێت.
پسپۆڕییەكان چین: خوازیارانی ماستەر لە بوارەكانی، سیاسی، سیاسەتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى، خاوەندارێتی هزری، زانستی داتا بۆ سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن ، سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن، لەخۆدەگرێت. بۆ خوێندنی دکتۆراش، بوارەكانی سیاسەتی گشتی، سیاسەتی پەرەپێدان دەگرێتەوە.
مەرجەكان چین: پێشكەشكار مەرجە فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە یەكێك لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لانیكەم دوو ساڵ خزمەتی فیعلی هەبێت، ئەو بوارەی لێی دەخوێنێت هەمان بواری بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بێت، بۆ ماستەر كۆنمرەی بەكالۆریۆسی 65% كەمتر نەبێت، بۆ خوێندنی دكتۆراش 70% كەمتر نەبێت، ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزیش لە بەرنامەیەكەوە بۆ بەرنامەیەكی دیكە جیاوازە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی زانیاریی 2025-03-19، دیاریكراوە، کاندیدی سەرکەوتوو، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان، هاوكات وڵاتی كۆریای باشوور پشتگیریی دارایی دەكات.
بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە