
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، لۆگۆی حکومەت و سۆسیال دیموکرات
ئاڤا نیوز
مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ناوی سێ بەربژێری بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ناردووە بۆ ئەوەی یەكێكیان لە شوێنی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود ببنە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی لەنێو پارتەكەیاندا شوێنگرەوەیان بۆدانا و پۆستی جێگری سەرۆكیان لێسەندەوە، ئێستا دەیانەوێ ئەو پۆستەی لەنێو حكومەتدا بەهۆی حیزبەكەوە وەریگرتووە لە عەبدوڵای حاجی مەحموود بسەننەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لەبەرواری 06-03-2024، گشتاندنی فەرمی ناردووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگۆڕینی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: "سیڤی هەرسێ بەربژێرمان لەگەڵ نووسراوەكە هاوپێچ كردووە، بۆ ئەوەی یەكێكیان لە شوێنی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود بەوەكالەت ببێت بە وەزیر." د. فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: لە گشتاندنەكەدا ناوی سێ كەس هاتووە ئەوانیش (فاتیح ڕەئوف ئەحمەد، سادق محێدین و ئامانج جەمال محەمەد). بەڵام بەگوێرەی زانیاریی ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە هەڵەبجە ئامانج جەمال بەهێزترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
باكگراوند: ڕۆژی سێشەممە 05-03-2024 ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی سۆسیال دیموكرات كوردستان، بە سەرپەرشتیی محەممەد حاجی مەحموود، سكرتێری پارتەكە كۆبووەوە و بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای برای دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە