
کەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاکرێ
ئاڤا نیوز
كەرنەڤاڵی ئەمساڵی نەورۆز لە ئاكرێ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت و بەپێی گوتەی قایمقامی قەزاكەش كەرنەڤاڵەكە جیاوازتر و سەرنجڕاكێشتر دەبێت بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
وێنە گەورەكە: ئاكرێ بە شاری نەورۆز ناسراوە و ساڵانە لە ئێوارەی ڕۆژی 20ی3 كەرنەڤاڵی جیاوازی هەڵكردنی ئاگری تێدا بەڕێوەدەچێت و گەنج و پیری شارەكە بە مەشخەڵی ئاگرەوە بەرەو بەرزاییەكانی ئاكرێ دەچن و ئاگری گەورە هەڵدەكەن و چەندین جۆر چالاكیی دیكەش بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ كەرنەڤاڵەكە جیاوازتر و سەرنجڕاكێشتر دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا، ژمارەیەك لە دانیشتووانی ئاكرێ، خۆبەخشانە ڕۆژانە دەیان مەشخەڵی ئاگر ئامادە دەكەن، مەبەستیانە ئەمساڵ زۆرترین ژمارەی مەشخەڵ دروست بكەن و ئاگری گەورەتر لە ساڵانی ڕابردوو هەڵبكەن.
لێدوانی فەرمی: دلاوەر بوزو، قایمقامی ئاكرێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە چاودێریی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئەمساڵی ئاكرێ، جیاوازتر دەبێت و مەراسیمی هەڵكردنی ئاگر بە شێوازێكی جوانتر و سەرنجڕاكێشتر بەڕێوەدەچێت.
قووڵتر: ئەمساڵ ئاڵایەكی كوردستان كە درێژییەكەی 100 مەترە و پانییەكەشی 10 مەترە ئامادە كراوە لە ئێواری 20ی3 لە چوارچێوەی كەرنەڤاڵەكە نماییش دەكرێت و سێ شاشەی گەورەش لەسەری 'گری' ئاكرێ دادەنرێت، بۆ ئەوەی سەرجەم میوان و گەشتیار و خەڵكی شارەكە، چالاكییەكانی كەرنەڤاڵەكە ببین، لە كەرنەڤاڵەكەدا ژمارەیەك زۆر لە كونسوڵ و بەرپرسانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان ئامادە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک