
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە - TRT
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا، بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە ڕووی سیاسییەوە وەک پەنجەرەی دەرەفەت دەیبینێت بۆ زیاتر کردنەوەی تورکیا و ناوچەکە، دەشڵێت ئەگەر کەسانێکی دیکە کاربکەنە سەر بیرکردنەوە و بڕیارەکانیان وەک ئەوەی لە 2013 کردیان کە ئەوە ئیشی هەموو جارێکیانە،" ئەوا ئێمە بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادەین".
وێنە گەورەکە: دوای پەیامەکەی ئۆجەلان کە داوای کردبوو پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆنگرە بکات، جیهان بە تایبەت تورکیا چاوەڕێی هەڵوێستی پەکەکەن، چونکە پەکەکە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بە ئاراستەی پەیامەکەی ئۆجەلان نەناوە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی تیڤی 100ـی تورکی سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و هەوڵەکانی دەم پارتی گوتی: ئەو کادرانەی ئەرکی سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە لە دەرەوە دەکەن" دەرفەتی ئەوەیان هەیە تا خاڵێکی دیاریکراو ڕێنمایی بدەن، بەڵام ناتوانن هەندێک بڕیاری دیاریکراو بدەن،" گرنگە دامەزرێنەر ئەو جۆرە ڕێنماییانە بدات".
پێویستە پەکەکە گوێ لە ئۆجەلان بگرێت و بەدەم ئەم بانگەوازەکەوە بێت، ئەمەش وەک دەرفەتێکی مێژوویی ببینن.
پێویستە پەکەکە ئەم بانگەوازە وەک زەمینەیەک بەکاربهێنێت، ماوەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستپێبکات.
لەبەرئەوەی دەم پارتی چەندین ساڵە لە ژێر سێبەری ڕێنمایی پەکەکە سیاسەتی کردووە، بۆیە ناتوانین بڵێین، لەماوەی ئەو ساڵانەدا 100% زمانێکی سیاسی ڕاستەقینە، کێشە ڕاستەقینە سیاسییەکان و ڕێگەیەکی سیاسی ڕوون لە ئارادا بووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات